بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم بزوتنەوەیە لە چوارچێوەی شەڕی پشتیوانی لە دوو گەلی فەڵەستین و لوبنان، مانۆڕێکی سەربازی تەکتیکیی لە ئاوەکانی دەریای سوور ئەنجام داوە.
ئەنسارولڵای یەمەن لەو مانۆڕەدا ڕوونوێنی لە یەکەم ژێردەریایی خۆکوژی بێ سەرنشینی خۆی بە ناوی قاریعە کرد.
لە بەرواری 10 ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەمریکا دەستێوەردانی لە شەڕی غەززەدا هەبێت، بە هەر ئامرازێکی بەردەست بەرگری لە خەڵکی فەڵەستین و گرووپەکانی خۆڕاگری دەکات./.