بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ سێ شەممە 29 ی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆژەی پێشنیارکراوی بودجەی ساڵی 1404 ی کۆچی هەتاوی ڕادەستی پەرلەمان کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بۆ داڕشتنی پرۆژەی پێشنیارکراوی بودجە، ڕاوێژ لە گەڵ مامۆستایانی زانکۆ، شارەزایان و لێژنەی دارایی پەرلەمان کراوە.
پزیشکیان وتی کە سەرەڕای تەواوی کێشە و گرفتەکان، پرۆژەی پێشنیارکراوی بودجە لە کاتی خۆیدا ئامادە و ڕادەستی پەرلەمان کراوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە ئەندامانی پەرلەمان وتی کە هیوادارین بە هاوکاری، ئەم پرۆژەیە ببێتە یاسا و بخرێتە خزمەتی وڵاتەوە./.