بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ” لە سەر بنەمای ئیمان بە خودای گەورە و پابەندبوون بە ئیسلامی پاکی محەممەدی و هەروەها پابەندبوون بە پرەنسیپ و ئامانجەکانی حزبوڵڵا و بە پشت بەستن بە میکانیزمی پەسەندکراوی هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی، ئەنجومەنی حزبوڵڵا ڕەزامەندی لە سەر هەڵبژاردنی شێخ نەعیم قاسم وەک ئەمینداری نوێ دەربڕیوە “.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ” پەیمانێک لە گەڵ خودای گەورە و ڕۆحی بەرز و بەنرخی شەهیدی ئازیزمان بەڕێز سەید حەسەن نەسروڵڵا، شەهیدان و تێکۆشەرانی خۆڕاگری ئیسلامی و گەلی خۆڕاگر و خەمخۆرمان نوێ دەکەینەوە و هەوڵ دەدەین بڵێسەی خۆڕاگری تا سەرکەوتنی کۆتایی بەردەوام بێت “.
نەعیم قاسم لەدایکبووی 1953 ی باشوری لوبنان، کەسایەتییەکی ئایینی شیعە، سیاسەتمەدار و تێکۆشەرێکە کە لە ساڵی 1991 ەوە جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بووە.
ناوبراو بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری کیمیا بە زمانی فەرەنسی لە زانکۆی لوبنان هەیە و لە گەڵ خوێندنی ئەکادیمی، لە خوێندنگەی ئایینی لوبنانیش درێژەی بە خوێندن داوە./.