بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: پێش هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی سەردانی عێراقم کرد و بەرپرسانی ئەم وڵاتە وتیان موڵەتی بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی خۆیان لە دژی ئێران نادەن.
ناوبراو وتی: ئاسمانی عێراق لە دژی ئێران بەکارهێنراوە، لە گەڵ دۆستانی خۆمان لە عێراق لە پەیوەندیداین تا لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان سکاڵا تۆمار بکەن.
عێراقچی وتی: بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ڕاستییەکە و فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێگای ئەو کەناڵەوە کە بۆیان دابینکرابوو، هێرشیان کردە سەر ئێران.
ڕاشیگەیاند کە ئاسمانی وڵاتانی دیکەش بەکارهاتووە و لە گەڵ ئەوانیش لە پەیوەندیداین و سکاڵای خۆمان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی دیکە تۆمار کردووە./.