بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی دکتۆر مەسعود پزیشکیاندا هاتووە کە ” یادی شەهیدی گەورە سەید حەسەن نەسروڵڵا بەرز ڕادەگرم و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە گەل و حکومەت و سەرجەم تێکۆشەرانی بەرەی خۆڕاگری پیرۆزبایی دەڵێم.
بێگومان لەم دۆخە مێژووییە هەستیارەدا، بەرگری لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان و هەروەها ئامانجە بەرزەکانی بەرەی خۆڕاگری و گەلی ستەملێکراوی فەڵەستین، گرنگییەکی مێژوویییان هەیە. دڵنیام کە بوونی کەسایەتییەکی گەشاوە و تێکۆشەرێکی خاوەن تۆماری ڕوونی وەک بەڕێزتان لە سەرۆکایەتی بزوتنەوەی حزبوڵڵا، ئیرادە لە گۆڕەپانی خۆڕاگری بەهێزتر دەکات و هەروەها درێژەدانە بە ڕێگای پڕ لە شانازیی شەهیدە پلە بەرزەکان.
هیوادارم بە یەکگرتوویی ئومەتی ئیسلامی و پاڵپشتی زیاتری وڵاتانی موسڵمان و هەروەها بە پشتیوانی ویژدانی بەئاگابوو لە سەرتاسەری جیهان، شاهیدی وەستانی دەستدرێژیی ڕژێمی نایاسایی زایۆنیستی و جێگیربوونی ئاشتی بین بۆ ئارامی و ئاسایش لە غەززە و لوبنان و تەواوی ناوچەکە.
بە هیوای بەختەوەری و تەندرووستی، لە خودای گەورە داواکارم بۆ بەردەوامی سەرکەوتنتان لەم پێگە گرنگەدا و بۆ هەموو تێکۆشەرانی ئازا و گیانفیدایانی بەرەی خۆڕاگری “./.