بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە دانیشتنی پەرلەمانی ئێراندا ڕەزامەندی لە سەر دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولکەریم حوسێنزادە نوێنەری شنۆ و نەغەدە درا و بە فەرمی بووە جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری گەشەپێدانی گوندەکان و ناوچە گەشەنەسەندووەکان.
لە کۆی 230 پەرلەمانتاری ئامادەبووی دانیشتنەکەی رۆژی چوارشەممە، 156 کەسیان بە بەڵێ، 69 کەس بە نەخێر و 5 کەسیش بە بێلایەن دەنگیان دا.
پەرلەمانی ئێران پێشتر دەستلەکارکێشانەوەی حوسێنزادەی ڕەتکردبووە./.