بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تاهیر نونۆ لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئەم بزوتنەوەیە بیرۆکەی ئاگربەست و ڕاگرتنی کاتیی شەڕ ڕەتدەکاتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە حەماس ڕاگرتنی هەمیشەیی شەڕی دەوێت نەک ئەوەی کە بە شێوازی کاتی ئەم شەڕە ڕابگیرێت.
ئەو سەرکردەی حەماس ڕایگەیاندووە کە ئەوەی سەبارەت بە دانوستانی غەززە باس دەکرێت، کڕینی کاتە بۆ تاوانی زیاتر لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها بانگەشەی ئەمریکایە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە./.