بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ” دڵنیاتان دەکەمەوە کە براکانتان لە هێزی قودسی سوپای پاسدارنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تا بنبڕکردن و نەهێشتنی ڕەچەڵەکی خراپی زایۆنیسم و ئازادکردنی فەڵەستین و قودسی پیرۆز، شانبەشانی بەڕێزتان و حزبوڵڵای قارەمان دەمێننەوە “.
لەو پەیامەدا هاتووە کە ” سوپاسی خودای گەورە دەکەین کە لە قۆناغێکی مێژوویی و لە ساتەوەختێکی چارەنووسسازدا، بەڕێزتان کە کەسایەتییەکی تێکۆشەر، خاوەن مێژووییەکی درەوشاوە و خۆشەویست لە نێو شیعەکان و سەرجەم تێکۆشەرانی خۆڕاگرین، بەرپرسیارێتی قورس و بەنرخی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای قارەمانتان لە ئەستۆ گرتووە “.
فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا، هیوای سەرکەوتنی بۆ شێخ نەعیم قاسم خواستووە./.