بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی غەززە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنیستی سێ تاوانی لە دژی فەڵەستینییەکان کردووە کە بەو هۆیەوە 55 کەس شەهید و 186 کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی غەززە هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا 43 هەزار و 259 کەس شەهید و 101 هەزار و 827 کەسیش شەهید بوون. ئەم ئامارەش تا یەکی تشرینی دووەمە.
سەرەڕای بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتییە جیهانییەکان لە دژی کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە، ڕژێمی زایۆنیستی بە هاوکاری و پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی درێژە بە تاوانەکانی دەدات./.