بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگریی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا جەختی لە سەر بەردەوامی بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و گەیاندنی زیانی زیاتر بە سوپای ئەو ڕژێمە کردووەتەوە.
خۆڕاگری لوبنان ڕایگەیاندووە کە لەم چوارچێوەدا و لە سەرەتای شەری وشکانییەوە 95 ئەندامی سوپای زایۆنیست کوژراون و زیاتر لە 900 کەسیش بریندار بوون.
خۆڕاگریی لوبنان هەروەها ڕایگەیاندووە کە 42 تانکی مێرکاڤا، چوار بۆڵدۆزری سەربازی، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و نەفەرهەڵگرێکی سەربازی تێکشکێندراون. ئەم ئامارەش بەدەر لە زیانی بنکە و بارەگا سەربازییەکان و شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین./.