بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە دانیشتنی 31 ی تشرینی یەکەمی 2024 ی پەرلەمانی عێراق و لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، مەحمود مەشهەدانی گەیشتەوە ئەم پۆستە و وەک سەرۆکی نوێ دەست بە کار دەبێت.
سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق کێیە؟
مەحمود مەشهەدانی ساڵی 1948 لە شاری بەغدا لەدایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە شاری کازمەین تەواو کردووە.
ساڵی 1972 لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی بەغدا بڕوانامەی وەرگرتووە.
ساڵی 1981 بە هۆی هەڵوێستە سیاسییەکانەوە دەستگیر و خرایە گرتووخانەی ڕژێمی بەعس.
ساڵی 2000 لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە حوکمی 15 ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا.
ساڵی 2004 لە دامەزراندنی ئەنجومەنی دیالۆگی نیشتمانی بەشداریی هەبوو.
هەمان ساڵ وەک یەکێک لە ئەندامانی لێژنەی داڕشتنی دەستووری عێراق هەڵبژێردرا.
ساڵی 2006 بووە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
ساڵی 2021 لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق وەک پەرلەمانتار هەڵبژێردرا.
لە 31 ی تشرینی یەکەمی 2024 بۆ جاری دووەم وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا./.