بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی لە دووەم کۆنگرەی نیشتمانیی 15 هەزار شەهیدی پارێزگای فارس، وتی: زایۆنیستەکان وا دەزانن کە بە هەڵدانی چەندین مووشەک دەتوانن مێژوو بگۆڕن، ئۆپەراسیۆنە مووشەکییەکەی بەڵێنی ڕاستگۆیانەی 2 تان لەبیر نەکردووە، دەستدرێژیتان کرد، بەڵام بزانن کە وەڵامێک دەدەینەوە قەد بیرتان لێنەکردبێتەوە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی گەیشتووەتە قۆناغی هەڵوەشانەوە و لەم ڕۆژانەدا کوێرانە و بە بێ هیچ یاسایەک مامەڵە دەکات و هەر تاوانێک ئەنجام دەدات.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: بە زایۆنیستەکان هۆشدار دەدەین کە بۆ مێژوو بگەڕێنەوە، مێژووی 45 ساڵی ڕابردوو و هەڵسووکەوتی ئێران لە گەڵ دوژمنانی ببینن، ڕێگای لەناوچوونتان هەڵبژاردووە و هەموو بوونی خۆتان لە دەست داوە و هونەرەکەتان ئەوە بووە کە وانەتان لە مێژوو وەرنەگرتووە./.