بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر لە شاری قاهیرە لە گەڵ ئەرسینیۆ دۆمینگێز ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی میسر لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە کاریگەری هێرش و چالاکییەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن لە بابولمەندەب و باشوری دەریای سور، نزیکەی 6 ملیار دۆلار زیانی بە ئابوری وڵاتەکەی گەیاندووە.
ناوبراو جەختی لە سەر گرنگیدانی قاهیرە بە پتەوکردنی چوارچێوەی هاوکاری هاوبەش لە گەڵ ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی کردەوە و ڕایگەیاند کە کەرتی گواستنەوەی دەریایی بە تایبەت بە هۆی کەناڵی سویسەوە وەک یەکێک لە دیارترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان، بۆ وڵاتی میسر گرنگییەکی زۆری هەیە.
بەدر عەبدولعاتی هیوای خواست کە نووسینگەی ناوچەیی ئەم ڕێکخراوە کە تایبەتە بە وڵاتانی عەرەبی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، لە چەند مانگی داهاتوو لە شاری ئەسکەندەرییەی میسردا بکرێتەوە./.