بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بۆنەی ساڵڕۆژی 13 ی گەڵاڕێزانی ساڵی 1358 ی کۆچی هەتاوی کە لە ئێران بە ڕۆژی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی ناسراوە، لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەک لە قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکاندا وتیان: دوژمنان بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییەوە بزانن کە بەرامبەر بەوەی لە دژی ئێران و بەرەی خۆڕاگری دەیکەن بە دڵنیاییەوە وەڵامێکی ددانشکێن وەردەگرن.
بەڕێزیان وتی: ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی ستمەکاری جیهانی، ئەوەی بۆ ئامادەیی گەلی ئێران پێویست بێت، چ لە ڕووی سەربازییەوە، چ لە ڕووی چەکەوە و چ لە ڕووی کاروباری سیاسییەوە دەیکەین و لە ئێستاشدا بەرپرسانی سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەمەن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: بە دڵنیاییەوە کە خەباتی گەلی ئێران و بەرپرسانی وڵات لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی و سیستەمی تاوانباری زاڵ بە سەر جیهانی ئەمڕۆدا، هیچ کات شکست ناهێنێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: خەباتی عەقڵانی و ژیرانەی گەلی ئێران بە پێی لۆژیکی مرۆڤی، ئیسلامی و نێودەوڵەتی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ستەمکاری دەبێت بەردەوام بێت./.