بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کوبی ماروم شارەزا لە کاروباری ئاسایشی ناوخۆ و فەریقی یەدەگ لە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕژێمە ناتوانێت شکست بە حزبوڵڵای لوبنان بێنێت و لە بەرەی باکورەوە لە دۆخێکی دژواردایە و ڕوبەڕوبونەوەیەکی توند لە لایەن هێزەکانی حزبوڵڵای لوبنانەوە دەبینرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت لە دۆسیەی ئێرانیشدا تووشی هەڵە نەبێت، لە بەر ئەوەی کە لە یەک ساڵی ڕابردوودا لە پێشبینی ئامانج و پلانەکانی دوژمناندا شکستی هێناوە.
ماروم ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە دابینکردنی چەک و تەقەمەنیدا ڕوبەڕوی کێشەی گەورە بووەتەوە و گوشارێکی زۆری لە سەرە و تێچووەکانی شەڕی چەندین بەرە زیانێکی گەورەی ئابوریی بە سەر حکومەتدا سەپاندووە./.