بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەلی محەممەد نائینی وتەبێژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنیستی وادەزانێت ئێران ترسی لە شەڕی ڕاستەوخۆی سەربازی هەیە و وەڵامی دەسدرێژییەکان ناداتەوە. ئەم گومانە هەڵەیە لای زایۆنیستەکاندا هەیە کە گەلی ئێران پشتیوانی لە خۆڕاگری ناکەن، ئەمەش بۆ پەیوەندی ئەو ڕژێمە لە گەڵ لایەنەکانی دژبەری شۆڕش لە وڵاتانی دەرەوە دەگەڕێتەوە کە بە دڵنیاییەوە پیشاندەری سیاسەت و لێکدانەوەی هەڵەی زایۆنیستەکانە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئێران توانای گۆڕینی تێڕوانینی دوژمن و ئەو کەسانەی هەیە کە دەسدرێژی دەکەنە سەر ئاسایشی نیشتمانی و لە ڕاستیدا ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی بەڵێنی ڕاستگۆیانەی 2 سەرەتایەک بۆ سەرسوڕمانی زایۆنیستەکان لە توانا سەربازییەکانی ئێران بوو و بێگومان لێرە بە دواش ئەو ستراتیژیە پەیرەو دەکرێت.
لیوا نائینی لە درێژەدا ڕایگەیاند: وەڵامی دەسدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بەهێز و یەکلاکەرەوە دەبێت و ئەو دەسدرێژییە وەڵامی دەدرێتەوە و وەڵامەکەش لە دەرەوەی تێگەیشتنی دوژمن دەبێت، دوژمن دەبێت ئەو وانەیە وەربگرێت کە ناتوانێت دەست بۆ هەر خراپەیەک ببات./.