بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕزوانیفەڕ جێگری وەزیری ئابوری و سەرۆکی ڕێکخراوی گومرکی ئێران وتی: لە کۆی گشتی 99 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەرەکی ئێران لە 7 مانگی ڕابردووی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی، 60 ملیار و 200 ملیۆن پشکی هەناردە بە هەژمارکردنی نەوت و خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری و 39 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بە هەژمارکردنی زێڕ پسکی هاوردە بووە.
ناوبراو وتی: لەم ماوەیەدا هەناردەی نانەوتی گەیشتە 32 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار کە لە سەدا 15 بەرزبوونەوەی هەبووە. هەروەها هەناردەی نەوتی خاو و کورە گەیشتە 27 ملیار دۆلار و هەناردەی خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاریش 700 ملیۆن دۆلار بووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوردەی ئێران بە بێ هەژمارکردنی زێڕ 36 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار و هاوردەی زێڕیش 3 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بووە.
سەرۆکی ڕێکخراوی گومرکی ئێران وتی: هاوردەی زێڕ لەم 7 مانگەدا لە سەدا 2.7 لە ڕووی کێشەوە بەرزبوونەوەی هەبووە و گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 700 هەزار تەن.
ڕزوانیفەڕ لە درێژەدا وتی: لە حەوت مانگی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی، هەناردەی وڵات بە بێ هەژمارکردنی نەوتی خاو، نەوتی کورە و خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری نزیکەی 7 ملیار دۆلار کورتهێنانی هەبووە و بە هەژمارکردنی نەوت و خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری، 20 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار زیادەی بازرگانی دەرەکیمان هەبووە.
ڕاشیگەیاند کە هەناردەی نانەوتی لە ڕووی کێشەوە لە 7 مانگی ڕابردووی ئەمساڵ، 88 ملیۆن و 700 هەزار تەن بووە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 11.48 بەرزبوونەوەی هەبووە.
تێکڕای بەهای هەر تەن کاڵای هەناردەکراوی ئێران لەم 7 مانگەدا لە سەدا 3 بەرزبوونەوەی هەبووە و گەیشتووەتە 367 دۆلار.
بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوی گومرکی ئێران، لەم ماوەیەدا 37 ملیۆن و 900 هەزار تەن بەرهەمەکانی پترۆکیمیا بە بەهای 15 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار هەناردە کراوە کە لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 23 و لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 24 بەرزبوونەوەی هەبووە.
محەممەد ڕزوانیفەر وتی: گەورەترین ئامانجەکانی هەناردەی ئێران لە 7 مانگی ڕابردووی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی بریتین لە: چین بە 8 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، عێراق بە 7 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە 4 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە 3 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، ئەفغانستان بە یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، پاکستان بە یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار و هیندستان بە یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلار.
لە سەدا 82 ی هەناردەی ئێران لە ڕووی کێشەوە و لە سەدا 83 ی هەناردە لە ڕووی بەهاوە تایبەت بەم 7 وڵاتەوە بووە.
ناوبراو سەبارەت بەو وڵاتانەش کە زیاترین هەناردەیان بۆ ئێران هەبووە، ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتانە بریتین لە: ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە 12 ملیار دۆلار، چین بە 10 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە 6 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، ئەڵمانیا بە یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، ڕووسیا بە یەک ملیار دۆلار، هیندستان بە 900 ملیۆن دۆلار و هۆنگ کۆنگ بە 700 ملیۆن دۆلار.
لە سەدا 77 ی کێش و لە سەدا 83 ی بەهای کۆی گشتی هاوردەی ئێران لە 7 مانگی ڕابردووی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی تایبەت بەم 7 وڵاتەوە بووە./.