بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری تەندرووستی ئاماژەیان بە هەندێک لە زیانەکانی زۆر خەوتن داوە.
هەندێک لەو زیانانە بریتین لە:
دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، چوونکە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین بەرز دەکاتەوە.
خەوتن دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا و بەمەش قەڵەوی درووست دەبێت.
خەوتن کاریگەری لە سەر گواستەرە دەرمارییەکان لە ناو مێشکدا دەبێت و دەبێتە هۆی سەرئێشە.
زۆر خەوتن دەبێتە هۆی گرژبوونی پشت و بەمەش کەمی چالاکی و بێهێزی.
بەسەربردنی کات بە خەوتن دەبێتە هۆی هەستکردن بە خەمۆکئ و توڕەبوون.
زۆر خەوتنی لەڕادەبەدەر دەبێتە هۆی زیادبوونی کۆلیسترۆڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.
زۆر خەوتن دەبێتە هۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکانی جەستە.
خەوتنی زیاتر لە 9 کاتژمێر بۆ کەسێکی پێگەیشتوو دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی.
زۆر خەوتن دەبێتە هۆی سستبوونی سوڕی خوێن و دابەزینی پەستانی خوێن./.