بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم ڕێوڕەسمە لە سەرتاسەری ئێران بە لێدانی زەنگی بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی لە خوێندنگە و زانکۆکانی ئێران دەستیپێکرد.
هاوکات لە شاری تاران ڕێپێوانێکی جەماوەری لە گۆڕەپانی فەڵەستین بەرەو بنکەی پێشووی سیخوڕیی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
بەشداربووانی ڕێپێوانەکە وێنەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، شەهید قاسم سولەیمانی و شەهیدانی خۆڕاگریی فەڵەستین و لوبنانیان لە دەستدا بوو.
ئاڵای فەڵەستین و لوبنان لە نێو ڕێپێوانەکەدا دەبینرا.
درووشمەکانی ئەمساڵیش ” مردن بۆ ئەمریکا “، ” مردن بۆ ئیسرائیل ” و ” ئەمریکا ناوەندی خراپەکاری لە جیهان ” بووە.
گەلی ئێران جارێکی دیکە دژایەتی خۆیان بۆ سیاسەتەکانی ئەمریکا بە تایبەت پشتیوانیکردنی ئەو وڵاتە لە ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی دووپات کردەوە./.