بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ئاماری تورکیادا هاتووە کە هەناردەی ئەم وڵاتە لە سەرەتای ساڵی 2024 تا مانگی ئەیلول بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 3.2 ی بەرزبوونەوەی هەبووە و گەیشتووەتە 192 ملیار و 764 ملیۆن دۆلار و هاوردەش لە سەدا 8 دابەزینی هەبووە و گەیشتووەتە 252 ملیار و 638 ملیۆن دۆلار.
ڕێکخراوی ئاماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە هەناردەی ئەم وڵاتە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا یەک ملیار و 680 ملیۆن دۆلار، بۆ بەریتانیا یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار و بۆ ئەمریکا یەک ملیار و 263 ملیۆن دۆلار بووە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ڕێژەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە مانگی ئەیلول یەک ملیار و 133 ملیۆن دۆلار بووە و بۆ ئیتالیا گەیشتووەتە یەک ملیار و 48 ملیۆن دۆلار.
عێراق زۆربەی کاڵا و پێداویستییەکانی بە تایبەت لە بواری خۆراکدا لە وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت لە ئێران و تورکیاوە هاوردە دەکات../.