بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاسۆی جێگیری ئابوریی قەتەر پەیوەندی بە دەرفەتە دارایی و دەرەکییەکانی ئەم وڵاتەوە هەیە کە سوودمەندە وەک یەکێک لە گەورەترین هەناردەکارانی غازی شلی سرووشتی لە جیهاندا.
لە بەیاننامەیەکی ئەو دەزگایەدا هاتووە کە هیوادارە قەتەر لە پێگەی خۆیدا وەک یەکێک لە گەورەترین وەبەرهێنەرانی غازی شلی جیهان بمێنێتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هۆشداری دراوە کە ئەگەر قەتەر تووشی شۆکێکی بەرچاوی دەرەکی ببێتەوە، بە هۆی بەرکەوتنە پێشبینینەکراوەکانی ڕێگا سەرەکییەکانی هەناردەوە لە ئەنجامی پێشهاتە جیۆپۆلیتیکییەکانی ناوچەکەوە، ڕەنگە پێگەکەی لە دەست بدات.
دەزگای هەڵسەنگاندنی S&P ڕایگەیاندووە کە ئەگەر مەترسییەکانی پەیوەست بە پێگەی دەرەکی قەتەر کەمبکرێنەوە، لەوانەش کەمبوونەوەی پێداویستییە داراییە دەرەکییەکانی ئەم وڵاتە، ئەوا دەتوانێت پێگەی خۆی لە ڕیزبەندییەکەدا زیاتر بەرز بکاتەوە./.