بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری تەندرووستی کۆمەڵە سوودێکی خواردنی سیریان لە وەرزی سەرمادا باس کردووە کە ئاماژە بە هەندێک لەوان دەدرێت:
دژی هەوکردنی جەستەیە.
بەرزی فشاری خوێن کەمدەکاتەوە.
سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات و دژی نەخۆشییەکان دەجەنگێت.
ئاستی کۆلیسترۆڵی بەرز کەمدەکاتەوە.
بۆیە پزیشکەکان ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە سیر بکەنە ناو ژەمە خۆراکییەکانیانەوە یان لە گەڵ زەیت یان لە گەڵ شۆربادا تێکەڵ بکرێت بۆ دەستکەوتنی سوودەکانی و هەروەها ئاشکرایان کردووە باشترە بە ساغی سیر بخوڕیت وەک لێنانی لە سەر پلەیەکی گەرمی بەرز، چونکە ماددە سوودبەخشەکانی ناوی وەک دژە ئۆکسانەکان دەکوژێت کە تێیدایە./.