بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە گرووپی برێکس لە ساڵی 2025 دا هەوڵی وەرگرتنی ئەندامی نوێ دەدات.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا کە برێکس چۆن کاریگەریی لە سەر ئاسۆی جیهانی دەبێت؟ وتی: برێکس کاریگەریی لە سەر پرۆسە ناوخۆییەکاندا هەیە، واتە خەڵک بە زانینی کارەکانی برێکس، ئەو دەسکەوت و پلانانەی کە ڕێکدەخرێت و جێبەجێ دەکرێت، بەنیازن بەشداری ئەم پرۆسە دادپەروەرانە و سوودبەخشە دووقۆڵییە بکەن.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە 30 وڵات دەیانەوێت ببنە ئەندامی برێکس و پاش کۆبوونەوەی لوتکەی کازان، سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا بۆ 10 وڵات بانگهێشتنامەی ناردووە و بە وەرگرتنی وەڵامی ئەو وڵاتانە، دەبنە هاوبەشی برێکس و ئەوان دەرفەتی بەشدارییان لە سەرجەم بەرنامەکانی ئەم گرووپەدا دەبێت.
ڕاشیگەیاند کە میسر سەرکردایەتی گەورەترین ئابوری دەکات و کاریگەرترین وڵاتی باکوری ئەفریقایە و ئەسیوپیا بارەگای یەکێتی ئەفریقای تێدایە، ئێران وڵاتێکی خاوەن ئابورییەکی بەهێزە و ئیمارات یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتانی جیهانە لە ڕووی ئابورییەوە و سعوودیەش سەرکردایەتی جیهانی ئیسلام دەکات و ئەم وڵاتانە هەر یەک بە پێگە و ناوبانگی خۆیان دەبنە هۆی بەهێزبوونی برێکس./.