بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هالوک گۆرگۆن سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە هەناەردەی بەشی پیشەسازی بەرگری و فڕۆکەوانی لە مانگی تشرینی یەکەمی 2024 گەیشتووەتە 820 ملیۆن دۆلار.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم بەشەی تورکیا بە سەرکەوتوویی درێژە بە پێشيڕەوییەکانی لە بازاڕەکانی جیهاندا دەدات.
گۆرگۆن ڕایگەیاند کە هەناردەی پیشەسازی بەرگری و فڕۆکەوانی تورکیا بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 لە سەدا 61 بەرزبوونەوەی هەبووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم بەشە درێژەی بە گەشەی خۆی لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوو داوە و لە سەدا 18 بەرزبوونەوەی هەبووە و گەیشتووەتە 5 ملیار و 125 ملیۆن دۆلار.
سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە بەرهەمەکانی ئەم پیشەسازییە لەمساڵدا هەناردەی 185 وڵات کراوە./.