بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاکان فیدان ڕایگەیاند کە حکومەتی سوریا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن و کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان لە گەڵ نەیاران و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ تورکیا ئامادەیی نییە.
ناوبراو وتی: تورکیا دەیەوێت حکومەتەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا چوارچێوەیەکی سیاسی لە گەڵ نەیاران دابین بکات تا هەر دوو لا بتوانن لە کەشێکی بە دوور لە شەڕ و پێکدادان، لە سەر ئەو چوارچێوەیە بگەنە ڕێکەوتن و گرنگ ئەوەیە کە دیمەشق ئەو کەشە پارێزراو و سەقامگیرە بۆ گەلی خۆی دابین بکات.
فیدان ڕایگەیاند کە تورکیا دەیەوێت بەشار ئەسەد لە گەڵ نەیارانی خۆی بگاتە ڕێکەوتن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: ئەوەی کە ئێمە دەیزانین، بەشار ئەسەد و هاوبەشەکانی بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکان و هەروەها گەیشتن بە ڕێکەوتن و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ نەیارانی سوریا ئامادەییان نییە./.