بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسام ئەبوسەفیە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عودوان، تەنیا نەخۆشخانەی چالاک لە باکوری غەززە، ئەمڕۆ دووشەممە 4 ی تشرینی دووەمی 2024 ڕایگەیاند کە نەخۆشخانەکە بە توندی و بە شێوازی دڕندانە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بۆردومان دەکرێت و ئەو ڕژێمە بە پلانی پێشوەختە سەرجەم هاوکارییە نێردراوەکان دەکاتە ئامانج.
ناوبراو وتی: نازانین ڕژێمی زایۆنیستی بەم بۆردومانانە چی لە ئێمە دەوێت، چەندین بەشی نەخۆشخانەکە کەوتوونەتە بەر پەلاماری دڕندانەی ئەو ڕژێمە، دۆخەکە لە کارەساتێکی گەورە دەچێت و نازانین ڕژێمی زایۆنیستی مەبەستی چییە.
هێزەکانی سوپای داگیرکار و تاوانباری زایۆنیست، ڕۆژی شەممە پاش چەندین ڕۆژ گەمارۆدانی نەخۆشخانەکە، هێرشەکانیان دەستپێکرد و تاوانێکی نوێیان بە ناوی خۆیانەوە تۆمار کرد.
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە سەر تێکچوونی دۆخی باکوری غەززە هۆشداریی داوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لە نەخۆشخانەکەدا تەنیا چەند فەرمانبەرێک، بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و پزیشکێک ماونەتەوە./.