بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا حەمید مازندەرانی فەرماندەی لیوایەکی سەر بە سوپای نەینەوای پارێزگای گوڵستانی ئێران بە هۆی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووکی سەر بە هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شەهید بوو.
ڕووداوەکە لە ناوچە سنورییەکانی باشوری رۆژهەڵاتی ئێران و لە میانەی مانۆڕێکی سەربازیدا بووە.
شەهید لیوا حەمید مازندەرانی دانیشتووی قەزای کوردکوی لە پارێزگای گوڵستانی باکوری ئێران بووە./.