بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاریک هاریس باربینگ بەرپرسی پێشووی ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی ناسراو بە شاباک، بە کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ئەو ڕژێمەی ڕاگەیاندووە کە زۆربەی ئەو زایۆنیستانەی لە لایەن هەواڵگریی ئێرانەوە دامەزراون، دەزانن کار بۆ کێ دەکەن و ئەمەش دیاردەیەکی مەترسیدارە کە گەیشتووەتە ئاستی خیانەت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسانە لە بەرامبەر هەندێک بەڵێنی وەک ئۆفەری کار، پەیوەندی دۆستایەتی، توێژینەوە لە پێناو بەرژەوەندی و سوودی ناوەندەکانی توێژینەوە یان وێنەگرتن بۆ مەبەستی گەشتیاری، فریو دراون.
ئەو بەرپرسەی پێشووی دەزگای شاباک ڕایگەیاندووە کە سیخوڕی بۆ ئێران دیاردەیەکی مەترسیدارە و خیانەتە لە ئیسرائیل. شاباک پێشتر هیچ کات ڕوبەڕوی ئەم ژمارەیە لە ئیسرائیلییەکان نەبووەتەوە کە کار بۆ ئێران بکەن.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیر کردووە./.