بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەسان نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 4 ی تشرینی دووەمی 2024 سەردانی شاری نەجەفی کرد و لە گەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئەم وڵاتە کۆبووە.
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پاش ئەو کۆبوونەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لە گەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی گەیشتینە ڕێکەوتن کە لە پێناو بەهێزکردنی پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی عێراق کاری هاوبەش بکەین.
ناوبراو وتی: ئایەتوڵڵا سیستانی داوای لێکردم کاری لەپێشینەمان لە بەرژەوەندی عێراقدا بێت. ئێمەش جەختمانکردەوە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پشتیوانیکردنی عێراق بەردەوام دەبێت.
ڕاشیگەیاند کە ڕاوێژ و ڕاگۆڕینەوە لە گەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی بە لای نێردە تایبەتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕێزلێگیراوە./.