بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ دەنگدەرانی قەتەری سەردانی بنکەکانی دەنگدانیان کرد تا بە پێی فەرمانەکەی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری ئەو وڵاتە لە هەموارکردنەوەی دەستووردا بەشداری بکەن و دەنگ بە چاکسازییەکان بدەن.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر 7 ی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و تا 7 ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
ئەمە دووەمین گشتپرسی مێژووی قەتەرە و یەکەم گشتپرسی ساڵی 2003 بۆ پەسەندکردنی ڕەشنووسی دەستووری هەمیشەیی لەو وڵاتەدا بەڕێوەچوو./.