بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید قەدومی ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدان سەید حەسەن نەسروڵڵا و عەباس نیلفرۆشان لە تاران، وتی: ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا مێژوویەکی نوێی هێنایە پێشەوە تا بە جیهانیان بڵێت کە عەم دەسدرێژییە دڕندانەیەی ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکان دەبێت کۆتایی بێت. ئامانجی زریانی ئەقسا ئەمە بوو. ئێمە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی دەبینین و ئەنجامەکەی وەک پێشوو نابێت.
ناوبراو وتی: زریانی ئەقسا کۆتایی بە هەندێک بیرۆکەی وەک چارەسەری دوو دەوڵەتی هێنا و دۆسیەی فەڵەستین گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
قەدومی وتی: ئامانجی دوژمن ئەوەیە کە چەکی دەستی ئێمە وەربگرێت بەڵام هیچ کات ئەوەی بۆ مسۆگەر نابێت.
نوێنەری حەماس لە تاران وتی: 52 هەزار شەهید و بێسەروشوێنی غەززە حەماسەتێکی مێژووییە کە بە خوێنی ئەم قارەمانانە بەدیهاتووە.
ڕاشیگەیاند کە ئەمریکا هۆکاری سەرەکی ئەم هەموو تاوانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززەیە./.