بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ سێ شەممە 5 ی تشرینی دووەمی 2024 سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی پاکستانی کرد و لە گەڵ محەممەد ئێسحاق دار وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووە.
عێراقچی بە سەردانێکی دوو ڕۆژە لە پاکستانە و بڕیارە لە گەڵ شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کۆببێتەوە./.