بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە، یۆئاف گاڵانت وەزیری شەڕی کابینەکەی لە پۆستەکەی دوورخستووەتەوە.
ڕادیۆ ڕژێمی زایۆنیستیش ڕایگەیاندووە کە نتانیاهۆ، ئیسرائیل کاتز وەزیری دەرەوەی وەک وەزیری نوێی شەڕ دەستنیشان کردووە.
دەوترێت کە گیدعۆن سعر وەک وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی دەستنیشان کراوە./.