بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تێدرۆس ئەدهانۆم پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردەوە و ئیدانەی بڕیارەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ئاژانسی ئۆنڕوا کرد و ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارە هیچ کات ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیستی بەهێز ناکات و کێشە و ئێش و ئازارەکانی کەسانی سڤیل لە غەززە زیاتر دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هیچ جێگرەوەیەک بۆ ئاژانسی فریاگوزاری و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئاوارەکانی فەڵەستینی بوونی نییە.
ڕژێمی زایۆنیستی هەفتەی ڕابردوو بە پەسەندکردنی یاسایەک لە پەرلەمانی ئەو ڕژێمە، بە فەرمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئاژانسی ئۆنڕوا ڕاگرتووە.
ئاژانسی ئۆنڕوا ڕێکخەری گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززەیە و بڕیارەکەی ڕژێمی زایۆنیستی شەپۆلێک لە ئیدانەکردنی نێودەوڵەتیی بە دواوە بووە./.