بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە ” گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی دوناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و جەی دی ڤانسی جێگری دەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردن “.
لە درێژەی ئەو پەیامەدا هاتووە کە ” چاوم لە کارکردنی پێکەوەییە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەمریکا “.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پەیامێکی هاوشێوەی بۆ پیرۆزبایی لە ترەمپ بڵاو کردووەتەوە./.