بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی سێ شەممە 5 ی تشرینی دووەمی 2024 لە ڤیدیۆیەکدا ڕوونوێنی لە مووشەکێک کرد بە ناوی جیهادی 2 کە بە نوێترین چەکی ئەو بزوتنەوەیە لە ڕوبەڕوبونەوەی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی دادەنرێت.
حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە ئەم مووشەکە لە بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا بەکارهێنراوە.
بە پێی ناوەڕۆکی ئەو ڤیدیۆیە، مووشەکی زەوی بۆ زەوی جیهادی 2، هەڵگری کڵاوەیەکی 250 کیلۆییە و دەتوانێت مەودای 20 کیلۆمەتر ببڕێت./.