بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی ئەکسیۆس لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە ئاشکرای کردووە کە بڕیارەکەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دەرکردنی یۆئاف گاڵانت وەزیری شەڕی ئەو ڕژێمە بە تایبەت لە میانەی دوو شەڕی غەززە و لوبنان و لە کاتێکدا کە ڕژێمی زایۆنیستی خۆی بۆ بەرگری لە بەرامبەر وڵامە مووشەکییەکەی ئێران ئامادە دەکات، ئیدارەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکای نیگەران کردووە.
نتانیاهۆ ڕۆژی سێ شەممە گاڵانت وەزیری شەڕی کابینەکەیی دوورخستەوە و یسرائیل کاتزی وەک جێگرەوەی دەستنیشان کرد.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە هیچ متمانەیەک لە نێوان ئەو و وەزیری شەڕدا نەبووە./.