بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە هێشتا ئەنجامی فەرمی و تەواوی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا یەکلایی نەبووەتەوە، دوناڵد ترەمپ کاندیدی کۆماریخوازەکان سەرکەوتنی خۆیی ڕاگەیاند و وەک سەرکەوتنێکی مێژوویی ناویبردووە.
ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا پیرۆزیایی لە دوناڵد ترەمپ کردووە. ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ناتۆش پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی سەرکەوتنی ترەمپ ڕاگەیاندووە و هیوای هاوکاری زیاتری لە گەڵ حکومەتەکەی خواستووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە کە سیاسەتی وڵاتەکەی لە بەرامبەر ئەمریکا نەگۆڕە و هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەشی بە بابەتێکی ناوخۆیی ناوبردووە.
وتەبێژی فەرمی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە لە ڕوانگەی تارانەوە هیچ جیاوازییەکی نییە کە کێ لە کۆشکی سپیدا بێت.
بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، سەرکەوتنی دوناڵد ترەمپی بە گەڕاندنەوەی هاوپەیمانی بەهێزی نێوان واشنتن و تەل ئەبیب ناو بردووە./.