بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە لە هێرشەکانی ڕۆژی چوارشەممەدا بنکەی سەربازی تسارفین لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بنگوریۆن لە باشوری تەل ئەبیب بە مووشەکی فاتیحی 110 کراوەتە ئامانج.
حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە بوونی کۆلێژە سەربازییەکان لەم بنکەی ڕژێمی زایۆنیستیدا، ڕایگەیاندووە کە بۆ یەکەم جار لەم هێرشەدا کەڵک لە مووشەکی جۆری فاتیحی 110 وەرگیراوە کە مووشەکێکی زەوی بۆ زەوییە و 300 کیلۆمەتر مەودای هەیە و کڵاوەکەشی 500 کیلۆیە.
حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە لە هێرشێکی دیکەدا بۆ یەکەم جار بنکەی سەربازی بیلۆ لە تەل ئەبیب بە درۆنە شەڕکەرەکان کراوەتە ئامانج.
لە بەیاننامەکەی حزبوڵڵادا هاتووە کە ئەم بنکەیە سەر بە لیوای یەدەگی پەڕەشووتی سەر بە فیرقەی 98 ی سوپای ڕژێمی زایۆنیستییە./.