بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێنەرانی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری ئەمڕۆ پێنج شەممە 7 ی تشرینی دووەمی 2024 و پاش کۆتایی هاتنی دانیشتنەکانی خولی شەشەم لە گەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی کۆبوونەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو کۆبوونەوەدا یاد و بیرەوەرییەکانی شەهیدان ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، ئیسماعیل هەنیە، سەید حەسەن نەسروڵڵا، هاشم سەفیەدین، یەحیا سینوار و عەباس نیلفرۆشان و شەهیدانی دیکەی بەرەی خۆڕاگرییان بەرز ڕاگرت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە خەبات و تێکۆشانی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا وتیان کە ئەو شەهیدە ئازیزە بە بوێری و لێهاتوویی خۆی، بەرەی خۆڕاگریی بەهێز کرد و گەورەیی بە ئیسلام بەخشی.
بەڕێزیان وتیان: حزبوڵڵای لوبنان بە هۆی لێهاتوویی و سەرکردایەتی کەم وێنەی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵاوە گەشەیەکی بەرچاوی هەبووە و بووە دامەزراوەیەک کە دوژمن بەو هەموو توانای مادی و سەربازی و پشتیوانی میدیایی و دەرەکییەوە نەیتوانیوە بەسەریدا زاڵ ببێت و لە داهاتووشدا ئەو ئامانجەی مسۆگەر نابێت و تووشی شکستی زیاتر دەبێت و حزبوڵڵا براوەی ئەم شەڕە دەبێت./.