بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە 7 ی تشرینی دووەمی 2024 هەواڵی هێرشێکی درۆنیی بۆ سەر چەند پێگەیەکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی خۆڕاگری ئیسلامی عێراقدا هاتووە کە هێرشەکە لە درێژەی پشتیوانییەکانە بۆ گەلی فەڵەستین و غەززە و لوبنان و تا ڕاگیرانی ئەم شەڕە سەپێندراوەش بەردەوام دەبێت./.