بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا، ڕۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردەوە کە مباپێ گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لە گەڵ یانەی ڕیال مەدرید واژۆکردووە و مووچەکەی زۆر کەمترە لەو 72 ملیۆن یۆرۆیەی کە دواجار لە پاریس سانجێرمان پێیدرابوو، بەڵام ڕۆژنامەکە ڕاشیگەیاند کە ئەوە تەواوی چیرۆکەکە نییە، چونکە ڕیاڵ مەدرید جیا لە مووچەکەی 150 ملیۆن یۆرۆ شیرینی گرێبەستەکەی دەدات بە یاریزانەکە لە ماوەی پێنج ساڵدا.
لە ئێستادا ڕادیۆ کادینا سێر ئاماری وردتری لەو بارەیەوە بڵاوکردوەتەوە و ئاماژ بەوەکردووە، مووچەی کیلیان بە بێ باج بۆ وەرزیک بریتیە لە 26 ملیۆن یۆرۆ، کە ئەوەش واتای ئەوەیە دەبێت خاوەنی بەرزترین مووچە لە یانەکەی و پێش هەر یەک لە داڤیدا ئالابا بە 22 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ و لۆکا مۆدریچ بە 21 ملیۆن و 900 هەزار یۆرۆ دەکەوێت.
جێی باسە، لە ساڵی داهاتوەوە یاریزانەکە نزیکەی 36 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، وەرنەگرتنی ئەو بڕەش لەم وەرزەدا بۆ بودجەبەندی ریاڵ مەدرید دەگەڕیتەوە و لە وەرزی داهاتوودا قەرەبوو دەکرێتەوە./.