بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان ئەمرۆ هەینی 8 ی تشرینی دووەمی 2024 لە دوو بەیاننامەی جیادا ڕایگەیاند کە دوو بنکەی سەربازیی زایۆنیستەکانی کردووەتە ئامانج.
لە بەیاننامەی یەکەمی حزبوڵڵای لوبناندا هاتووە کە کاتژمێر 3 و 15 خولەکی پاشنیوەڕۆی هەینی بنکەی ئاسمانی تەل نوف لە باشوری تەل ئەبیب بە زنجیرە مووشەکێکی تایبەت کراوەتە ئامانج.
حزبوڵڵا لە بەیاننامەی دووەمیشدا ڕایگەیاندووە کە هێرشی مووشەکیی کردووەتە سەر بنکەی مەشق و ڕاهێنانی لیوای پەڕەشووتی ڕژێمی زایۆنیستی لە شارۆچکەی کرمئیل./.