بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە میانەی بەشداریی لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری مەشهەد وتی: دوژمن لە سەرجەم بوارەکاندا بە هەموو توانایەکەوە هاتووەتە گۆڕەپانی دژایەتیکردنی بەرەی خۆڕاگری و یەکگرتوویی بەرەی خۆڕاگریش لە بەرامبەر ئەم هێرشە بەربڵاوەدا، پیشاندەری گەورەیی ئەم بەرە تێکۆشەرەیە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵیدەدا بە شەهیدکردنی شەهید نەسروڵڵا و فەرماندە باڵاکانی حزبوڵڵای لوبنان، ئەم بزوتنەوە گەورەیە هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام هەمووان ئەوەیان بینی کە خۆڕاگری لوبنان سەرکەتووانە ئەو زیانەی قەرەبوو کردەوە و گۆڕەپانەکەی بەدەستگرتەوە و دژی ئەو ڕژێمە وەستاوەتەوە کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی دەکەن.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنیستی وەک ویلایەتێکی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە دابین دەکات.
فەریق سەلامی بە ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا وتی: ئەو هەڵبژاردنانە ڕاستییەکیان سەلماند کە خۆڕاگری غەززە تەنانەت دەتوانێت حکومەتە شەڕەنگێزەکەی ئەمریکا بگۆڕێت، دیمۆکراتەکان ئەو کەسانە بوون کە بە هەموو شێوەیەک لە شەڕی غەززەدا پشتیوانییان لە ڕژێمی زایۆنیستی کرد بەڵام ئەمریکییەکان دەنگیان بەوان نەدا./.