بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان، جەختیکردەوە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت گوشارەکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی لە پێناو ڕاگرتنی کوشتار و کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە و جێگیرکردنی ئارامی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بکرێت.
ناوبراو وتی: ئەنکەرە نایەوێت شەڕ و فرمێسک و کارەسات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام بێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وت: ئێمە دەمانەوێت لە زووترین کاتدا ئارامی و سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستینەوە بگەڕێتەوە.
ڕاشیگەیاند کە ئەگەر گوشارەکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر نەکرێت، سیاسەتەکانی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە دەبێتە هۆی بەردەوامیدان بە شەڕ و خوێنڕشتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست./.