جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 8, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

شیکاریی ناوەڕۆکی رۆمانەکەی هیوا قادر / د. لەیلا درەخش*

تشرینی دووه‌م 8, 2024
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

جام کوردی – رۆمانی «ماڵی پشیلەکان» نووسینی نووسەری کورد هیوا قادر، وەرگێڕانی بۆ فارسیی مەریوان هەڵەبجەیی، جیهانی تەنیایی مرۆڤەکان لە بیست و چوار چیرۆکدا دەگێڕێتەوە. نووسەر بۆ گێڕانەوەی تەنیایی مرۆڤەکان پەنا بۆ پشیلەکان دەبات و زۆر بە جوانیی هۆکاری خۆشەویستی مرۆڤ بۆ ئاژەڵ لە رێگای کەسێتییەکان و چیرۆکەکانیانەوە دەخاتە روو، بەڵام ئەمە رواڵەتی گێڕانەوەکەیە هەر چیرۆکە هەڵگری ناو و چیرۆکی پشیلەیەکە، لەڕاستیدا نیشانە و سیمبولی پشیلەکانن کە هەریەکەیان دەبنە نیشانەی کۆچ و کۆچبەریی و تەنیایی و ئەوانیش وەک مرۆڤەکان خوازەی دێرین ترین کۆچبەری جیهانن. گێڕەرەوەی رۆمانەکە هەندێکجار بە گێڕانەوەی چیرۆکێکی تاڵ و هەندێکجار شیرین و بڕێکجاریش تێکەڵ بە خورافات و بیرەوەریی و خیانەت و عشق و هیوا و ژیان، باسی ژیانی کەسانێک دەکات لە وڵاتی خۆیان ئاوارە بوون، ئەمەش لە جوانترین وێنە و گێرانەوەی پڕمانا و مەغزای رۆمانەکەیە. لەگەڵ خوێندنەوە و هاوڕابوون لەگەڵ ئەم گێرانەوەیەدا پەی بەوەدەبەین کە خودی پشیلەکان نەک تەنیا خوازەیەکن بۆ تەنیایی مرۆڤەکان، بەڵکو لە بێگانەترین بوونەوەرەکانی سەر ئەم زەوییەن و توانیویانە رووبەڕووی هەموو بەڵاو نەخۆشی و ناخۆشییەک ببنەوە و بەرگەی نەهامەتییەکان بگرن و هەر ئەو گیان سەختییەشیانە وایکردەوە مەحکومبن بەوەی حەوت رۆحیان هەبێت. پشیلەکان بە درێژایی میژوو بەناو هەموو مەترسییەکاندا تێپەڕیوون و درێژەیان بە ژیانیانداوە و موسافیری سەرزەمینە جۆراو جۆر و جیاوازەکان بوون. بەپێی ئەمخوازە و نموونە و کایە پێکردنە، دەبێت مرۆڤیش لە هیچ هەڕەشەیەک نەترسێت و خۆی لەگەڵ دۆخی دژوار و ئەستەمدا بگونجێنێت و بە هەوڵ و کۆششی زۆر تێپەڕێ بە ناو هەر غەم و ناخۆشییەکدا و بگات بە ئازادیی. یوسف بە ناچاریی و بۆ کاری زۆرەملێ روودەکاتە ماڵی پشیلەکان و وا دەردەکەوێت و بڕیارە کارکردن لە ماڵی پشیلەکان باری قورسی ژیانی تاراوگە و کۆچەریی بوونی لە سەر شانی سوک بکات.

یوسف پەنابەرە و کێشە و ئازاری نێوان هاووڵاتی و پەنابەربوونی هەیە، رێک وەک کێشەی نێوان کۆچی زۆرەملێی پشیلەکانە لە زێدی خۆیانەوە و بە خواستی خاوەنەکانیان، ئەمەش زۆر ئازار بەخشە. پشیلەکانیش وەک یوسف محەمەدی کەسێتی سەرەکی رۆمانی ماڵی پشیلەکان هیچ دەسەڵاتێکیان نیە لە بژاردەکەیاندا و چارەنووسیان لە دەستی خۆیاندا نیە. وەک مرۆڤی هاوچەرخ کە چارەنوسی لە دەستی خۆیدا نیە و دیارە هەزاران هۆکار هەن بۆ ئەوەی مرۆڤی ئەم چەرخە کۆنترۆڵی لە دەستی خۆیدا نەبێت. یوسف ناچارە بە زۆرە ملێ مانگێک لە ماڵی پشیلەکانی سیمبادا کار بکات. ئەمەش سەرەتای ئەو رێگایەیە کە لە پاش کۆتایی پێهێنانی و تێپەڕاندنی دەگاتە ئەو دەرک و هۆشیارییەی کە  – تەنیایی کەسانی تریش لەگەڵ خۆیدا بەرێتەوە بۆ ماڵەوە – و ئەو گۆڕانکارییە هێدی هێدی لە ناویدا دروست دەبێت، ئەویش رێک لەو کاتەدا کە خۆی و سەرزەمینەکەی بە تەنیاترینی تەنیاکان دەبینێتەوە. ئەو لە وڵاتێکدا ژیاوە بەردەوام لە ناو شەڕدا بووە و لەوەش خراپتر کەسانێک هەن بەردەوام شوناسی رەت دەکەنەوە و هەر ئەمەش بەسە بۆئەوەی لەهەر جێگایەکی دنیادا بێت خۆی بە تەنیا بزانێت و ئەوەش لە بیر نەکات لە وڵاتێکەوە هاتووە دەبێت بجەنگێت بۆ سەلماندن و بە فەرمی ناسین و قبوڵ کردنی شوناس و سەرزەمینەکەی. دەبێت هاوارب کات تا شوناسی رەت نەکرێتەوە و دانی پێدابنرێت. هەموو رووداوە سەرەکییەکانی رۆمانەکە لە رووبەڕوو بوونەوەیەکی رەگەزپەرستانەی جێگای راڤە و رامانی کەسێتییەکی رەگەزپەرستی تورک، لەگەڵ یوسف محەمەدی کورد دا دەست پێدەکات، ئەم بابەتە خۆی بەتەنیا دەتوانێت ببێتە بابەتێکی گرنگ و جێگای گفتوگۆ و رامان و بیرکردنەوە. رووداوی نێوان ئەم دووکەسە و پەلامار و کێشمەکێش و شەڕێک لە نێوان ئەواندا، لە لایەکەوە چیرۆکی هەرێمێکە کە لەلایەن حکومەتە باڵا دەستەکانەوە گۆشەگیر و پەراویز خراوە و بەردەوا م خراوەتە ژێرگوشارەوە، لەلایەکی ترەوە ناڕەزایەتی بەردەوامی ئەو حکومەتە باڵادەستانەیە لە بەرامبەر بوون و سەربەخۆیی و جیابوونەوەی هەرێمی سەربەخۆی کوردەکان. نووسەر بە تێپەڕاندنی یوسف محەمەد بە ناو ئەو شەڕەدا، بە ئەنقەست و هوشیارانە نا گەڕێتەوە سەر ئەو بابەتە و نەک تەنیایی کەمینەیەک لە سەر زەمینێکدا، بەڵکو کار لەسەر تەنیایی هەموو ئەو مرۆڤانە دەکات لە دنیای ئەمڕۆدا ئەسیری تەنیایین. ئەم رووانینە بونگەرایی و مەعریفە ناسانەیە بەرامبەر بە هەموو مرۆڤەکانی دنیا، قابیلی ستایشە. نووسەر لەناو گێڕانەوەی کەسێتییەکانی رۆمانەکەیدا، بە رۆچوون بە ناو وردەکاریی و رووداوەکاندا، بە نیشاندانی چەندین جۆری وەلاوەنان و رەت کردنەوە و قبوڵ نەکردن و هەڵهاتن و گەڕان بۆ ئازادیی و سەربەستیی، دەگاتە قوڵایی تەنیایی «مرۆڤ». هیوا قادر مرۆڤێک وێنا دەکات، هەڵهاتوو لە شەڕ، سوکایەتی پێکراو، مافەکانی پێشێلکراوە و خیانەتی لێکراوە، تووشی دڵتەنگی و تەنیایی قوڵ بووە. یوسف بە تێپەڕین بە ناو دنیای ئاڵۆزی ماڵی پشیلەکاندا، بە دەربڕینی رەوان و سادە و راستگۆیانەی ژیانی، باس لە ژیان و روانین و دویای ئەوانی دی دەکات و نهێنی دنیای تاکەکان و بایەخی ناسینی چیرۆکی ژیانی تایبەتییان دەخاتەڕوو. فێر دەبێت دنیا لە دیدی هەست و سۆزدارانەی ناخییەوە ببینێت و پشیلەکانیش کاریگەرییەکی زۆر تایبەت و سەرسوڕهێنەریان لەسەر ئەم گۆڕانکاریی دیدەی هەیە. وەک هەمینگوای دەڵێت: «پشیلە خاوەن راستگۆییەکی رەهایە، رەنگە مرۆڤەکان لەبەر هۆکارگەلێک هەستی خۆیان بشارنەوە، بەڵام پشیلە کاری واناکات»

زۆربەی کەسایەتییەکانی رۆمانی «ماڵی پشیلەکان» ژنن و زۆربەی گێڕانەوەکان و بەشەکان لە زمانی خانمانەوەیە و ئەمەش بەڵگەیەکی تری بە هێزە بۆ توانا و لێهاتویی نووسەر و قەڵەمەکەی کە توانیویەتی ئاوا بەو جوانییەوە بچێتە ناو دنیای ناسک و جوانی ژنانەوە. لەسەرەتای هەر بە شێکەوە و لەگەڵ گێڕانەوەیەکی نوێدا پەندێکی کەسایەتیە گەورە جیهانییەکانی بەکارهێناوە، هەڵگری ئاماژەیەکی گرنگن بۆ ناسینی پشیلەکان و یەک دێتەوە لە گەڵ ناوەڕۆکی ئەو بەشەدا. ئەمەش جوانییەکی زیاتر و کاریگەرتر بە رۆمانەکە دەبەخشێت. چیرۆکی گێڕەرەوەی رۆمانەکە، چیرۆکی تەنیایی و ساردی پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکانە و لەم گێڕانەوەیەشدا پشکی تەنیایی مرۆڤە رۆژهەڵاتییەکان بە بەراورد بە دنیای رۆژئاوا زیاترە، چونکە ئەوان بە بەراورد بە رۆژ ئاواییەکان کارەکەیان ئەستەم ترە، بە تایبەتی لەگەڵ خەڵکی ئاسایی و رەشۆکی رۆژئاواییدا، بە سەختی و زەحمەتێکی زیاتر دەتوانن خۆیان بگونجێنن و دەبێت چەرمەسەریی و دژوارییەکی زیاتر بکێشن و کاریگەرییان زۆر زیاتر بێت تا خۆیان بسەمێنن. وەک بڵێی لەو پشیلە رەشانە دەچن کە دەبێت لە پشیلەکانی تر زیاتر سەختی بکێشن تا بتوانن رووبەرووی خورافاتەکانیش ببنەوە. ئاشنا بوونی نووسەر لەگەڵ زمانی فارسی و کەلتوری ئێرانیدا و کەڵک وەرگرتن لە شیعری شاعیرانی ئێرانیی لە رۆمانەکەدا، نەک تەنیا مایەی دڵخۆشییەکی زۆرە بۆ خوێنەرانی فارسی زمان، بەڵکو لە وەش زیاتر وەک ناساندنی رەگ و ریشەی کەلتوری هاوبەشی خەڵکانی ئەم دوو سەرزەمینە بەخۆیان و دنیای دەوروبەریان، زۆر جێگای بایەخە و گرنگیی تایبەتی هەیە.

زمانی هیوا قادر، زۆر پڕ هەست و رەوان و سەرنجڕاکێشە و دوورە لە هەر جۆرە ئاڵۆزییەکەوە. نووسەر لە هەر چیرۆکە و هەر بەش و گێڕانەوەیەکی رۆمانەکەیدا، راڤە و دەروونشیکاریی تاکی سەرزەمینێکی تایبەت دەکات، بەڵام لە کۆتایی رۆمانەکەدا لە پاش گێرانەوەی جیهانێکی لێوڕیژ لە تەنیایی، دەکەوێتەوە سەرلەنوێ دروستکردنەوەی ماڵێک کە دەبێت ببێتە ماڵی پشیلە رەشەکان کە لەلایەن خەڵکەوە بە روانینێکی خورافی و چاوی سوکەوە لێیان دەڕوانن. ئەمەش هیوا و خەون و خەیاڵێکە بۆ جیهانی ئەمڕۆ تا بەڵکو رۆژێک بگات، لە ناو وێرانە و کەلاوەکانی پاش جەنگ و بیروباوەڕ تەسک و داخرا و رەگەزپەرستەکانەوە کە باڵیان بەسەر دنیادا کێشاوە، مرۆڤ بتوانێت جیهانێکی نوێ بونیاد بنێت. وەرگێڕانی ئەم رۆمانە لەلایەن مەریوان هەڵەبجەیی یەوە، وەک وەرگێڕانەکانی تر، رەوان و یەکدەست و پاراوە. باڵادەستیی ئەو بەسەر زمانی فارسی و کوردیدا بۆتە هۆی ئەوەی گونجاوترین وشە و دەستەواژە و بەرابەرە شایستەکان هەڵبژیرێت و ئەمەش وزە و توانایەکی زیاتر دەبەخشێت بە پاراوبوون و سەرنجڕاکێشتر بوونی گێرانەوە لە رۆمانەکەدا. رۆمانی ماڵی پشیلەکان، رۆمانێکە لێوڕێژ لە هەست و سۆزی مرۆیی، مرۆیەکی تەنیا کە هیوای دروستکردنی دنیایەکی تر بەزیندوویی و بە بەهێزییەوە هێشتویەتییەوە

* شاعیر و رەخنەگر، دکتۆرا لە ئەدەبیاتی فارسیدا لە زانکۆی تاران

وەرگێڕانی لە فارسییەوە: مەریوان هەڵەبجەیی

Tags: ئەدەبیاتجام کوردید. لەیلا درەخشماڵی پشیلەکانمەریوان هەڵەبجەییوێژە
Previous Post

ڕێزان شێخ دلێر: هێزە ئیقلیمیەکان دەیانەوێت یەکێتی و پارتی پێکەوەبن و حکومەت دابەشبکرێ و ئەم کێشە ناوخۆیانە نەبێت

Next Post

عەلی دەروێشیان؛ ئاوێنەی خەمە چینایەتییەکان! / خەلیل عەبدوڵڵا

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
عەلی دەروێشیان؛ ئاوێنەی خەمە چینایەتییەکان! / خەلیل عەبدوڵڵا

عەلی دەروێشیان؛ ئاوێنەی خەمە چینایەتییەکان! / خەلیل عەبدوڵڵا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020