بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی لە 7 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 ەوە تا ئێستا بەردەوام بە پشتیوانی ئەمریکا لە دوو بەرەی ئاسمانی و وشکانی شەڕی کەرتی غەززە دەکات و بە سەدان تاوانی دژە مرۆیی لەم ناوچەیە خوڵقاندووە.
بە هۆی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە تا ئێستا زیاتر لە 43 هەزار کەس لە کەرتی غەززە شەهید کراون، دەیان هەزاری دیکە بێسەروشوێنن و بە دەیان هەزاری دیکەش بریندار بوون.
نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لە سەدا 70 ی قوربانیانی شەڕی غەززە لە ژنان و منداڵان پێکهاتوون.
بە هۆی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە سەدا 85 ی دانیشتووانی غەززە کە دەکاتە نزیکەی یەک ملیۆن و 900 هەزار کەس، ئاوارە بوون./.