جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 7, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home سیاسی

ڕێزان شێخ دلێر: هێزە ئیقلیمیەکان دەیانەوێت یەکێتی و پارتی پێکەوەبن و حکومەت دابەشبکرێ و ئەم کێشە ناوخۆیانە نەبێت

جام کوردی - ڕێزان شێخ دلێر، پارێزەر و ئەندامی دوو خولی پێشوی پەڕلەمانی عێراق، لەبارەی ڕۆڵی هێزە ئیقلیمیەکان لە دروستکردن وپێکهێنانی حکومەت لە هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ "هێزە ئیقلیمیەکان هەمیشە دەوریان هەبووە، بەڵام هیچیان لەگەڵ ئەو هەموو ناکۆکیەدا نەبوون کە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا هەبوو، هێزە ئیقلیمیەکان دەیانویست یەکێتی و پارتی وەکو جاری جاران پێکەوەبن و حکومەت دابەشکرێ و ئەم کێشە ناوخۆیانە نەبێت."

تشرینی دووه‌م 8, 2024
in سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر, وتووێژ
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە وتوێژی لەگەڵ ماڵپەڕی ڕوانگە، ڕێزان شێخ دلێر، پارێزەر و ئەندامی دوو خولی پێشوی پەڕلەمانی عێراق، ڕایگەیاند:” پێکهێنانی حکومەت هێندە ئاسان نییە، لەبەرئەوەی پێشتر پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنی سیاسیان هەبووە و زۆر بە ئاسانی حکومەتیان پێکهێناوە.”

وتیشی:” ئەگەر ئەمجارە بیانەوێ حکومەت پێکبهێنن زۆر زەحمەت دەبێت بۆیان، چونکە ئەمجارە مەرجەکانیان زۆر قورسە، بەتایبەت یەکێتی نیشتیمانی کوردستان مەرجەکانی جیاوازە لە جاران، چونکە بەڕای سەرۆکی ئێستای یەکێتی،  لەڕابردوودا هەڵەی زۆریان کردووە لەسەر ئەوناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیدان ئەم ناوچانە وەک پێویست خزمەتگوزارییان پێنەگەیشتووە نە ئەوکەسانەشی کە لەناو حکومەتدابوون و پۆستیان هەبووە پۆستەکانیان لەخزمەت خەڵکدا نەبووە لەبەرئەوە هەمیشە وەک هێزی یەکەم سەیرنەکراون، لەبەرئەوە ئەمجارە داواکاریەکانیان قورسترە.”

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ڕێزان شێخ دلێر، ڕونیشیکردەوە:”  یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی کە هاوکێشەکان دەگۆڕێت هەبونی کۆمەڵێک هێزی دیکەیە، کە بەشێک لەوانە هەرلەسەرەتاوە ڕایانگەیاندووە کە بەشداری لە حکومەتداناکەن بۆنمونە هێزێکی وەک نەوەی نوێ کە 15  کورسی هێناوە ئامادەنیە بەشداری لە حکومەتێکدا بکات کە یەکێتیو پارتی تێدابێت، کەواتە لێردا ئەرکی هەردوو حیزبەکە زۆر قورسە و پارتی ناتوانێ وەک جاران بەئاسانی حکومەت پێکبهێنێت و بەویستی خۆی وەزارەتەکان دابەشبکات و یەکێتیش بەڵێنی زۆر گەورە بە خەڵک و لایەنگرەکانی داوە وئەمجارە دەبێت بەجدی کاربکات بۆ خزمەتکردنی خەڵک.”

ڕێزان شێخ دلێر، ئاماژەی بەوەشکرد:” پێشووتریش هەردوو هێزی دەسەڵاتدار بەڵێنی ئەوەیانداوە کە حکومەتێک دروست بکەن کە یەک حکومەت بێت و یەک ئیدارەی هەبێت، ئەمەش بەوە دەکرێت کە ئەم دوو هێزە ڕێکەوتنی سیاسیان هەبێت کە ئەمەش ناڵێین زۆر قورسە، بەڵام زۆر ئاسانیش نییە و خەڵکیش چاوەڕێ دەکات حکومەتێکی خزمەتگوزار دروست بکەن.”

ڕێزان شێخ دلێر، پارێزەر و ئەندامی دوو خولی پێشوی پەڕلەمانی عێراق، باسی لەوەشکرد:” ئێستا خەریکە نزیک دەبینەوە لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق وئەم دووحیزبەش ترسێکی زۆریان هەیە و لەکۆتایشدا چەند جیاوازی هەبێت لەنێوانیاندا دەبێت هەر ڕێکبکەون بۆئەوەی کە بەزۆرترین کات حکومەت پێکبهێنن.”

لەبارەی ڕۆڵی هێزە ئیقلیمیەکان لە دروستکردن وپێکهێنانی حکومەت لە هەرێمی کوردستان. ڕێزان شێخ دلێر، ئاشکرایکرد:” هێزە ئیقلیمیەکان هەمیشە دەوریان هەبووە، بەڵام هیچیان لەگەڵ ئەو هەموو ناکۆکیەدا نەبوون کە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا هەبوو، هێزە ئیقلیمیەکان دەیانویست یەکێتی و پارتی وەکو جاری جاران پێکەوەبن و حکومەت دابەشکرێ و ئەم کێشە ناوخۆیانە نەبێت هەردولا لەسەر بڕیارەکانی ئێران و تورکیا ڕازیبن و ئەمەریکاش بە ئاسانی لەنێوان هەردوکیاندا ی بوێت ئەنجامی بدا، بەڵام ئەمجارە جیاوازیەکەی ئەوەیە بەتایبەت بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و هەروەها سەرۆکوەزیرانی حکومەت هەم لە بیرکردنەوەیاندا جیاوازن هەم خۆشیان بەکەسی یەکەم دەزانن و بەئاسانی تەنازول بۆ یەکدی ناکە، بۆیە ڕەنگە دەوڵەتانی دەرەکی تائەوشوێنە ڕۆڵیان هەبێت کە هەڵبژاردن ئەنجامدرابێت و کورسیەکان یەکلای کرابێتەوە، بەڵام بۆ پێکهێنانی حکومەت دەبێت تەنازول بە هەردولابکرێت لەهەندێک لەو مەرجانەی کە هەردولا هەیانە.”

ڕێزان شێخ دلێر، پارێزەر و ئەندامی دوو خولی پێشوی پەڕلەمانی عێراق، ڕونیشیکردەوە:” پارتی ناتوانێ بەئارەزوی خۆی پێکهێنانی حکومەت دوابخات و چاوەڕێ بکات کە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق تەواوببێت، چونکە پارتی هەمیشە خۆی بە حیزبی حاکم دەزانێت و قووەتی خۆی لەنو هەرێمدا دەبینێت و هەمیشە دەیەوێت هێزەگەورەکان لەوێوەبێت و دواتر بەوهێزەوە شەڕبکات لەسەر تەشکیلەی حکومەت وداوای سەرۆککۆمار بکات، بۆیە ئەگەر پارتی نەتوانێت لەماوەی ساڵێکدا حکومەت پێکبهێنێت دواتر چۆن دەتوانێت داوای پۆستی باڵابکات لە عێراقدا، چۆن دەتوانێت و لەژێر چی ناوێکدا دەتوانێت درێژە بەم حکومەتە بدات لەکاتێکدا دەزانین ئیدارەکان زۆر خراپن و خزمەتگوزاریەکان زۆر کەمن بۆیە پارتی سەرکەوتونابێت لەوەی کە چاوەڕێی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی عێراق بکات و خەڵکیش چاوەڕێی ئەوەیان لێ دەکات حکومەت پێکبهێنن و خەڵک مەعاش و نان وئاوی دەوێت لێیان.”

Tags: جام کوردیڕێزان شێخ دلێرکوردستانهەرێمی کوردستان
Previous Post

لە ماوەی 10 مانگدا 4 ملیۆن گەشتیار سەردانی قەتەریان کردووە

Next Post

شیکاریی ناوەڕۆکی رۆمانەکەی هیوا قادر / د. لەیلا درەخش*

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
شیکاریی ناوەڕۆکی رۆمانەکەی هیوا قادر / د. لەیلا درەخش*

شیکاریی ناوەڕۆکی رۆمانەکەی هیوا قادر / د. لەیلا درەخش*

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020