بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی مەکتەبی نەسروڵڵا کە 9 ی تشرینی دووەمی 2024 لە تاران بەڕێوەچوو، وتی: شەهید نەسروڵڵا بە تێڕوانینی تایبەتی خۆی ئەوەی پیشاندا کە چۆن لە بەرامبەر هەڕەشەکان بەرگری لە خۆ بکرێت و خۆڕاگریش تەنیا ڕێگای گەیشتن بەو ئامانجەیە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە بەردەوامی سیاسەتی تاوانبارانەی خۆی نەک تەنیا سەقامگیری ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە، بەڵکوو بووەتە کێشەیەکی جیدی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، دەبێت ڕێبازی بێلایەنانە هەڵبژێرن و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی جێبەجێ بکەن.
عێراقچی سەبارەت بە خەباتی شەهید نەسروڵڵا وتی: سەید حەسەن نەسروڵڵا سەرکردەیەکی پێشەنگ و ماندوونەناس بوو کە توانی هاوکێشەکانی ناوچەکە تووشی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بکات.
ناوبراو وتی: شەهید نەسروڵڵا بەردەوام ئاڵاهەڵگری یەکگرتوویی و پیکەوەبوونی نێوان گەلان و نەتەوە جیاجیاکان و لەو بڕوایەدا بوو کە ناکۆکی و دووبەرەکی دەبێتە ئامرازی کەڵک وەرگرتنی دوژمنان و جەختی لەوەش دەکردەوە کە تەنیا یەکگرتوویی ناوخۆیی موسڵمانان و هاوکاری هاوبەشی ناوچەییە کە دەتوانێت خۆڕاگری بپارێزێت.
ڕاشیگەیاند کە شەهید نەسروڵڵا ڕۆڵێکی کەم وێنەی لە ئاشکراکردنی پیلانگێڕی دوژمنان و ئاگادارکردنەوەی گەلانی موسڵماندا هەبووە./.