بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ” مەکتەبی نەسروڵڵا ” تایبەتە بە ڕێزگرتن لە تەمەنێک خەبات و سەرکردایەتی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا وەک ئەمینداری پێشووی حزبوڵڵای لوبنان. ئەو شەهیدە ئازیزەی کە گیانی خۆیی لە پێناو بەرگری لە غەززە بەخت کرد.
لە کۆنفرانسەکەی تاراندا بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها کەسایەتی و بیرمەندانی 20 وڵاتی جیهان بەشدارییان کرد.
محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمان، غوڵامحوسێن موحسینی ئێژەیی سەرۆکی دەزگای داد، لیوا ئیسماعئل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، محەممەد جەواد زەریف جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ستراتیژی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە، ساڵحی وەزیری ڕۆشنبیری و بەرپرسانی دامودەزگاکانی دیکە و ئەندامانی پەرلەمانی ئێران لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارییان کرد./.